سەعید کاکەیی: ٢٤ بەرپرسی گەندەڵ و تەزویرچی لە کۆمسیۆن دوورخرانەوە ( بەڵگەنامە )

ئەندامی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق رایدەگەیەنێت ٢٤ بەرپرسی باڵای " گەندەڵ و تەزویرچی " ناو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوازرانەوە بۆ دەرەوەی کۆمسیۆن.

 

 
سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیارانی باڵای هەڵبژاردنی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " بەڵگەی سەرکەوتێکی تری بەندە لە ھەوڵ و کارەکانم بۆ ریشەکێشکردنی ٢٤ بەرپرسی باڵای  گەندەڵ و تەزویرچی ناو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی ئەو دامەزراوەیە". 

 


بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو ٢٤ کەسە کە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە دراوە، سەعید کاکەیی لە پۆستەکەیدا بەڵگەنامەی دوورخستنەوەی ئەو ٢٤ کەسەشی بڵاوکردۆتەوە کە لەنێویاندا هاوڕی تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تێدایە کە دوورخراوەتەوە بۆ هەیئەی دەعوای موڵکییە.

 


PM:10:57:23/11/2020