ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ ی تشرینی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٦ دۆلار و ٥٢ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٤٣ دۆلار بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٤٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٤٣ دۆلار بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوئاهەنگە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بە کارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا زۆرێک لە ولآتانی ئەمەریکا و ئەورپا ئاماژەی بۆ دەکەن، کە دەبێتە مایەی بووژاندنەوەی ئابوری جیهانی.