عێراق.. گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا ١٢ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٢٩٢ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ١٣٠ کەسیش چاکبوونەتەوه.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٢٩٢ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ١٣٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٣٩ هەزار و ٧٤٩ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٣١ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٦٩ هەزارو ٧٨٤ كەسیان چاكبونەتەوە ٥٧ هەزارو ٩٣٤ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٦٥ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.
PM:06:22:24/11/2020