ڤیدیۆ.. دینا کلیپە نوێکەی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ دینا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژی کورد دینا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "لێدەن مۆسیقا" بڵاوکردەوە، کە هەردوو کەسایەتی دیار ئایناز عەبدوڵا و یارجان بەشدارییان لە کلیپەکەدا کردووە. 

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

PM:07:08:24/11/2020