یانەی سلێمانی لە پاڵاوتنی خولی پلەیەكی عێراق كشایەوە

بەهۆی نەبوونی تەنسیق لەنێوان یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان و عێراق، یانەی سلێمانی لە پاڵاوتنی خولی پلەیەكی عێراق كشایەوە
هەرچەندە یانەی سلێمانی تیپێكی تۆكمەی بۆ خولی پلەیەكی عێراق دروستكرد و لە جەولەی یەكەمیشدا چوار خاڵی بەدەستیهێنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان گرێبەستی یاریزانەكانی یانەی سلێمانی  لە خولی عێراق هەژمار نەكرد و حسابی بۆ نەكرد، بەشێكی زۆر لە یاریزانانی ئێستای یانەی سلێمانی پەیوەندیان بە یانەكانیترەوە كرد، ئەوەش لە كاتێكدا بوو كە یاریزانان خاوەنی گرێبەست بوون لەگەڵ یانەی سلێمانی ، بەڵام یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان دەڵێت ئەو گرێبەستە پەیوەندی بەوانەوە نیە و یاریزانان سەربەستن لە ڕۆیشتن، ئەوەش زەبرێكی گەورەی لەیانەی سلێمانی دا و یاریزانی پێویستی لەبەردەستا نەماوە بۆ بەردەوامبون لە خولەكە، بۆیە بڕیاردرا لە خولەكە بكشێنەوە

PM:08:40:24/11/2020