نه‌وت به‌رزترین نرخی تۆمار كرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٤٨ دۆلارى تێپەڕاند.
 
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٨ دۆلارو ٦١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٥ دۆلارو ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 

 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە نرخی نەوت یەكەمجاریەتی بگاتە ئەو ئاستە، لە كاتێكدا نرخی نەوت لەسەەرتای ئەمساڵدا گەیشتە ئاستی سفر دۆلار بە هۆی ئەوەی كۆمپانیاكانی نەوت توانی عەمبار كردنی نەوتیان نەمابوو. 

 


AM:09:04:25/11/2020