سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەرده‌ی منداڵ و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردووە، پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەر بن و ڕۆڵیان له نەهێشتنی توندوتیژیدا هه‌بێت. كاتی کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پیاوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نییه، بەڵکوو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرامبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.. بۆ ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندتیژی دژی ئافره‌تان
لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ژناندا، جه‌خت له به‌رده‌وامیی پشتگیری له مافه‌كانیان و هه‌وڵ و کاری بەردەوام بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان دەکەینەوە. كوردستانیش وه‌ك هه‌موو جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکان، ئەرکێكی قورسیان کەوتە ئەستۆ.
ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەرده‌ی منداڵ و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش. دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشک و کرێکار و کارمەندانی تەواوی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکانی کوردستان و سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونیان ده‌كه‌م.
قەیرانی ئابووری و دارایی كه لێكه‌وته‌ی په‌تای كۆڤید_19ن، لەگەڵ گرژییه سیاسییه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه مەترسییەوە، به‌ڵام ئافرەتانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە لەگەڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانیان و نه‌هێشتنی توندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگاری گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تان ده‌بینه‌وه.
توندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەر بن و ڕۆڵیان له نەهێشتنی توندوتیژیدا هه‌بێت. كاتی کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پیاوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نییه، بەڵکوو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرامبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان.
ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومەت دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، هەروەها هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین کە بۆ ئه‌م پرسه بە گوڕ و تینێکی زیاتره‌وه پشتگیریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بكه‌ن. ئافره‌تان دڵنیا دەکەینەوە کە هاوکاری و هەماهەنگیمان بۆ گه‌یشتن به ئاکامی باشتر بەردەوام دەبێت.
هیوادارم چالاکی و کارەکان تەنها لەم شازدە ڕۆژه‌دا قەتیس نەمێنن، بەڵکوو هەمووان پێکەوە بە ژن و پیاوەوە ڕۆژانە کار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بۆ ئاشتی و یەکسانی و دادوەری، بكه‌ین.
هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان