سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
دانا غاز ئاستی بەرهەمهێنانی لە هەرێم بەرزدەکاتەوە
كۆمپانیای دانە غاز-ی ئیماراتی ئاستی بەرھەمھێنانی غازیان لە وێستگەی كۆرمۆر لە ھەرێمی كوردستان زیادكرد بۆ٤١٨ ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێكدا.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٥ تشرینی دووەم لە راگەیاندراوێکدا كۆمپانیای دانە غاز كە یەكێكە لە ھاوپەیمانەكانی كۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم بڵاویكردەوە كە ئاستی بەرھەمھێنانی غازیان لە وێستگەی كۆرمۆر لە ھەرێمی كوردستان زیادكردووە.
لەو راگەیەنراوەكەدا، ئەوەشخراوتەڕوو، لە میانی چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی لە ھەرێمی كوردستان بەڕێژەی شەش لەسەدا زیادكردووە و گەیاندویانە بە 32 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز، پاتریك ئالمان وارد خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بەو دەستكەوتەی كە لە وێستگەی كۆرمۆر بەدیھاتووە و رایگەیاندووە كە ئەو دەستكەوتە لە ئەنجامی ھەوڵە بەردەوامەكانیان بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی وزە لە وێستگەی كۆرمۆر بەدیھاتووە.
هەروەها هاتووە سەرباری ئەوەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز كە توانای بەرھەمھێنانی دەگاتە 250 میلۆن سێجا لە رۆژێكدا دواخرا، بەڵام لە میانی چەند ھەفتەی داھاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز، پاتریك ئالمان وارد باسی لەوەشكردووە كە سەرجەم لایەنەكانی بەشداربوو لە پڕۆژەی كۆرمۆر بەتەواوی پابەندن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی فراوانكردنی وێستگەكە و راشیگەیاندووە بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 دەست پێ دەكات.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە پێشبینی دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز، لەنێوان 175 بۆ 200 میلۆن دۆلار ساڵانە بۆ داھاتی دانەغاز زیاد بكرێت.
PM:01:29:25/11/2020
هەرێمی کوردستان
کۆمپانیای داناغاز
بەرهەمهێنانی غاز
دابەشکردنی ئاوی دوکان- سلێمانی وەستا
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
باوکی هالاند لە بەرشەلۆنەیە و لاپۆرتاش سەرقاڵی وەرگرتنی یاریزانە نەرویجییەکەیە
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media