لە شاری کەرکووک گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە کاتی کارکردندا بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
ڕائید عامر نووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركووك، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمممە لەکاتی کارکردندا گەنجێكی كورد بە ناوی (ع، ح، ب) لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکوک بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا".
ڕوونیشیکردەوە، گەنجەکە لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٧و پیشەی كارەباچی بووە، لە ئێستاشدا مهلهفی لێكۆڵینهوه بۆ ڕووداوهكه كراوهتهوه و لێكۆڵینهوهش له ڕووداوهكه دەستپێکردووە.