کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و KNK و حیزب و رۆشنبیران و چالاکوانان کە نزیکەی ٢٥٠ کەس بەشداریان تێدا کرد، " شه‌ڕی ناوخۆیی ته‌حریم و مه‌حكوم ده‌كات و به هێڵی سووری ده‌زانێت. بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كه‌ونه نێوان هێزه كوردستانیه‌كانه‌وه، به رێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئەو کۆنفرانسە کە رۆژی ٢١ی تشرینی دووەم لە رێگای ئۆنلاینەوە سازکراو یەکێتی پەرلەمانی کوردستان و KNK رێکیخستبوو، دوای تەواوبوونی کۆنفرانس راگەیاندنێک بڵاوکرایەوە، لەو راگەیاندنەدا هاتووە" كۆنفڕانس، ده‌ستكه‌وته‌كان، له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندابێت، به ده‌ستكه‌وتی نهتهوهییو نیشتیمانی دهزانێتو پاراستن‌و رێزگرتنی وه‌ك ئه‌ركێكی نهتهوهییو نیشتیمانی ده‌بینێت."
دەقی راگەیاندنەکە..
لەم بارەیەوەی کۆنفڕانسەکە ئەنجامنامەی گوتوبێژ و راوێژەکانی نێوان ئامادەبووانی بۆ رای گشتی راگەیاند کە تێیدا هاتووە:
"له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان (KPU)و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (KNK)، رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی ٢١/١١/٢٠٢٠، كۆنفڕانسی راوێژ بۆ په‌ره‌پێدانی دیالۆگی ناوخۆیی، به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو. نوێنه‌ری زۆربه‌ی پارت‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، میدیاكارو كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی، له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، كه مه‌زه‌نده به ٢٥٠ كه‌سایه‌تی ده‌كرا ، له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و ڕاو بۆچوون و په‌یامه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
مایه‌ی خۆشحاڵیه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیروڕا، سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆنفڕانس لایه‌نگری دیالۆگ و ئاشتی ناوخۆیی بوون، به‌شداربووان به‌و په‌یام و داخوازیه‌کانیان، ره‌نگدانه‌وه‌ی ویستی ملیونه‌ها كوردستانی بوون. هه‌ڵوێست و داخوازی به‌شداربووان له دژی داگیركاری بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه ناوخۆییه‌كان، زۆر هیوا به‌خشن. به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسێكی له‌م چه‌شنه، له‌سه‌روبه‌ندی پێشهاتی نوێ‌و گۆڕانكاری كه كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو جیهان، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كارێكی پێویست و نیشتیمانی بوو.
پاش شیكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ووتووێژی چڕ‌وپڕ، كۆنفڕانس ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت:
١- كۆنفڕانس، ده‌ستكه‌وته‌كان، له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندابێت، به ده‌ستكه‌وتی نهتهوهییو نیشتیمانی دهزانێتو پاراستن‌و رێزگرتنی وه‌ك ئه‌ركێكی نهتهوهییو نیشتیمانی ده‌بینێت.
٢- كۆنفڕانس، شه‌ڕی ناوخۆیی ته‌حریم و مه‌حكوم ده‌كات و به هێڵی سووری ده‌زانێت. بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كه‌ونه نێوان هێزه كوردستانیه‌كانه‌وه، به رێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
٣- كۆنفڕانس هه‌ر كێشه‌و رووبهرووبوونێكی چه‌كداری له نێوان هێزو لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان، به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌بینێت.
٤- كۆنفڕانس پشتگیری هه‌موو بانگه‌وازیی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه و قبوڵكردنی یه‌كتر ده‌كات، داوا له هه‌موو پارت‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تیه كوردستانییه‌كان ده‌كات پشتیوانی له هه‌ر هه‌ڵوێستێك بكه‌ن كه له خزمه‌ت دیالۆگ‌و ئاشتی ناوخۆییدابێت.
٥- ره‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره، هه‌م مه‌ترسی و هه‌م ده‌رفه‌تداره. بۆیه كۆنفڕانس به ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كی ده‌زانێت كه ناكۆكیه‌كانیان بخه‌نه لاوه، له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه‌و تهباییو یه‌كڕیزی په‌ره‌پێبده‌ن.
٦- كۆنفڕانس بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان و زه‌مینه خۆشكردن بۆ ئاشتی و دیالۆگ، داوا له لایه‌نه كوردستانیه‌كانی ناكۆك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كات كه ده‌بێ راگه‌یاندنه‌كانیان دژ به یه‌ك رابگرن.
٧- كۆنفڕانس، ده‌ستپێشخه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان به دیالۆگ به‌رز ده‌نرخێنێ. هه‌روه‌ها فراوان كردنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه به كه‌سایه‌تیه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كانی هه‌ر به‌شێكی كوردستان، به گرنگ ده‌زانێ.
٨- كۆنفڕانس هیواخوازه هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان بۆ پێكهێنانی دامه‌زراوه‌یه‌ك وه‌ك مینبهرو چه‌تری گشتی كاری جددی بۆ بكرێت و رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی نیشتیمانی بۆ هێنانه‌دی خواسته كوردستانی و نیشتیمانیه‌كان."