ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حكومەتەکەی کازمی دەستی لەکارکێشایەوە

ئەم ئێوارەیە لە هەنگاوێکی کتوپڕدا ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژی حکومەتەکەی کازمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

 

 
ئەحمەد مەلا تەلال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە پۆستێکدا نووسییووەی: کارێکی ورد و هەستیار پیاوێکی نیشتمانیی نیەت راستگۆیانە پێیسپاردم، بەمەبەستی بەدیهێنانی پرۆژەیەکی نیشتمانی لە رێگای تیمێکی ئازاو دڵسۆزەوە کە تێگەیشتینی خۆی بۆ واقیعەکە هەبوو، تێگەیشتنمان جیاواز بوو، دەمێنمەوە لەخزمەتکردنی وڵاتەکەم و پرسەکەم لە شوێنێک و لە بوارێکی تردا".

 


ئەحمەد مەلا تەلال لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا لەلایەن مستەفا کازمیەوە پۆستی وتەبێژی حکومەتی عێراقی پێسپێردرا.

 

 
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ یەكێكە لەڕاگەیاندكارە ناسراوەكانی عێراق و ماوەیەک لە تەلەفزیۆنی شەرقیە بەرنامەی گفتوگۆی سیاسی پێشکەش دەکرد.

 

 
ئەم هەفتەیە لەبری ئەحمەد مەلا تەلال وەزیری رۆشنبیری کۆنگرەی رۆژنامەگەری لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سازکرد.

 


PM:05:31:26/11/2020