گومان لە مردنی مارادۆنا دەکرێت

پارێزەری مارادۆنا، ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی گومان لە شێوازی مردنی مارادۆنا دەکات و داوای لێکۆڵینەوە دەکات. 

  
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ماتیان مۆرلا، پارێزەری مارادۆنا نووسیوویەتی "لەکاتی نەخۆشکەوتنی مارادۆنا وەڵامدانەوەیەکی زۆر خاوی خزمەتگوزاری فریاکەوتن هەبووە".

  
ئەو پارێزەرە لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت "ناتوانین لەوە تێبگەین بۆچی هاوڕێکەم ١٢ کاتژمێر ماوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ گرنگیەکی پێ بدرێت و پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەکەوە".

  
ماتیان دەشڵێت " ئۆتۆمبێلی فریاکەوت زیاتر لە ٣٠ خوولەکی پێچووە تا گەیشتووە و ئەوەش تاوانێکی گەمژانەیە و ناکرێت ئەوە پشتگوێ بخرێت و هەوڵی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی گشتگیر دەدەین لەو بارەیەوە".

  
دوێنێ چوار شەممە میدیاکانی ئەرجەنتین مردنی دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانیان لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ ڕاگەیاند.

 


PM:06:47:26/11/2020