یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق:له بەحرەین رووبه‌ڕووی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بووینه نه‌ك كەره‌نتینه
خالید نه‌جم ئه‌مینداری یه‌كێتی تۆپی باسكه‌ی عێراق ره‌خنه‌ی له رێكاره‌كانی لایه‌نی به‌حرێنی گرت له پێشوازی كردن له شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق پێش روو به‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا.
نه‌جم له لێدوانێكیدا وتی:" هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لەو كاته‌ی گه‌یشتووته به‌حرێن نه‌یتووانیوه هیچ یه‌كه‌یه‌كی راهێنان ئه‌نجامبدات به هۆی رێكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حرێن "
روونیكرده‌وه كه " ئه‌وه‌ی له به‌حرێن رووبه‌رووی ده‌بینه‌وه دەستبەسەرکردنە نه‌ك كەره‌نتینه "
ئه‌مینداری یه‌كێتی تۆپی باسكه‌ی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه " پشكینینه‌كان كه ئه‌مرۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌چن تووشبوونی یاریزانانی تر ده‌رده‌خات ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێشبینی ده‌كه‌ین .
جێ باسه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌حرێن سبه‌ی رووبه‌روویه‌كتر ده‌بنه‌وه له چوار چێوه‌ی پالاوتنه‌كان بۆ جامی ئاسیا .
PM:06:59:26/11/2020