عێراق.. ٣٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٤٨٣ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ٣٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو  دوو هەزارو ٤٨٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٣٢٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٤٤ هەزار و ٦٧٠ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ١٢٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٧٤ هەزارو ٣٧٦ كەسیان چاكبونەتەوە ٥٨ هەزارو ١٦٩ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٣٦ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:07:30:26/11/2020