وێنە.. هەردی سەلامی و خۆشەویستەکەی جیاواز دەردەکەون

هونەرمەندی لاوی کورد، هەردی سەلامی لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا لەگەڵ پەریسای هاوسەری دەردەکەوێت.

پەریسا، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و هەردی هاوسەری بڵاوکردەوە، کە بۆتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

پەریسا تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە شاری تاران دەژی، هاوکات باشترین ئەکتەری بواری کلیپە لە ئێستادا بە تایبەت لە گەڵ کلیپەکانی هونەرمەند هەردی سەلامی دەردەکەوێت. 

 

هەروەها هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووەو ساڵی پار ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا پێکهێنا. 

هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە. 



PM:10:07:26/11/2020