وێنە.. نازدار لەڕۆژی لەدایکبوونی شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت

خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد، نازدار چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

نازدار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی لەڕۆژی لەدایکبوونی بڵاوكردووەتەوە كە بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتووە و زۆرێك لە هەوادارانی سەرسامییان بە وێنەكانی دەربڕیوە.

نازدار لە ساڵی ١٩٨٧ لە جزیرەی بۆتان لە باكووری كوردستان لەدایكبووه لە شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەیدا چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە و لە باشوری كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.

PM:10:13:26/11/2020