دوو کۆڵبەر لە سنوری کرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی

دوو کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران برینداربوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە یەکێک لە خاڵە سنووریەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون.

پەیامنێری هەنگاو لە شاری پاوە رایگەیاند" ئەو دوو کۆڵبەرە یەکێکیان ناوی (ئومید رەحیمی)یە و خەڵکی جوانڕۆیە، ئەوی دیکەشیان ناوی (رەزا یوسفی"یە و خەڵکی کامیارانە".

ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوونە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیسکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.
 


PM:12:32:27/11/2020