کێشەی هێرشکردنە سەر خاوەنی چێشتخانەکەی سلێمانی لەسەر حسابی سەروەری یاسا چارەسەرکرا



لە سلێمانی رۆژی ٢٢ ی تشرینی یەکەم سێ مەدەنی و ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر خاوەنی چێشتخانەیەک، فەرمانی دەستگیر بۆ سێ مەدەنی و چەند چەکدارەکە دەردەچێت، بەڵام تەنها چەکدارەکان و خاوەن موڵکەکە دەستگیردەکرێن و دوو کەسی تری بەشداری هێرشەکە دەستگیرناکرێن، دواتریش بە " سوڵحی عەشایری " کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

 

 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، هەر دوای رووداوەکە چوار و چەکدار و خاوەن مووڵکی چێشتخانەکەی گەڕەکی عەقاری دەستگیردەکرێن، بەڵام خوشکەزایەکی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی و پزیشکێک کە لە هێرشەکەدا دەردەکەون دەستگیر ناکرێن.

 


دوای چەند رۆژێک لە رووداوەکە خێزانی خاوەن چێشتخانەکە بۆئەوەی کێشەکە گەورە نەبێت، دەست لەداوا یاساییەکە دەکێشێتەوەو ئەو چوار چەکدارەو خاوەن موڵکەکە بە " کەفالەت " ئازاد دەکرێن، بەڵام تا ئێستا خوشکەزایەکی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی و پزیشکێک کە لە ردووداوی هێرشەکەدا وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دەستگیرنەکراون.

 


ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو تۆمەتبارانەی لەو هێرشەدا بۆ سەر خاوەنی چێشتخانەکە ئەنجامدراوە، دادوەر بە مادەی ٤٣٠ تۆمەتی ئاراستەی بەشداربووانی هێرشکە کردووە، کە مافی گشتی تێدایە، هەتا لێخۆشبوونی ئەو کەسەی دەستدرێژیکراوەتە سەر ناتوانێت ئەو مافە گشتیە بسڕێتەوە.

 

 
چاودێرانی یاسایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەم دۆسیەیدا سەروەری یاسا کرایە قوربانی سوڵحی عەشایەری و دەستڕۆیشتووی کەسانێک کە لەسەرو یاساوەن. 

 


PM:04:01:27/11/2020