ئەمرۆ هەینی ٢٧ ی تشرینی دووەم وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق دۆخی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە ٤٢ كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه ٢٦ کەسیان لە هەرێمی کوردستانە.
لە راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢ هه‌زار و ٥٤٥ تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمارکراون. كۆی تووشبوانی ڤایرۆسه‌كه لە عێراق گەیشتۆتە ٥٤٧ هه‌زار و ٧٥١ تووشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٤٢ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه لەسەرتاسەری عێراق گیانیانی له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ١٢ هه‌زار و ١٦٧ كه‌س.
ژمارەی چاکبووانیش لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٩٢١ تووشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه، بەمەش ژمارەی گشتی چاكبوانیش بۆ ٤٧٦ هه‌زار و ٢٩٧ به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی ٨٧% كۆی تووشبوان.