ئەو کەسانەی تەقەیان لە تەکیەی کەسنەزانی کردووە لە سلێمانی سەرخۆشبوون و دەستگیرکراون

هەفتەیەک لەمەوبەر بەشەو بە " سەرخۆشی "  کەسێک تەقە لەماڵ و تەکیەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەباخی بەختیاری لە دەروازەی شاری سلێمانی دەکات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی " کەوتووە، سێ کەس لە ئۆتۆمبیلێکدا درەنگانێکی شەو یەکێکیان کە پاسەوانی بەرپرسێکی باڵای کوردە لەبەغدا ( ناوی بەرپرسەکە لای سپی پارێزراوە) تەقەی لەماڵی شێخ نەهرۆ تەکییەی کەسنەزانی لە سلێمانی لە باخی بەختیار کردووە".

 

ئەو تەقەکردنە کە لەئۆتۆمبیلێکەوە کەسێ کەسی تیابووە کراوەو، ئەو کەسەی تەقەی کردووە پاسەوانی بەرپرسە باڵاکەی کوردە لەبەغداو، ئەنجامی تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە، فیشەکەکان بەر دیواری تەکیەکە کەوتووە.

 

هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئەو سێ کەسە دەستگیر دەکەن و ئێستا لە زیندان.

 

ماڵی شێخ نەهرۆ کەسنەزان دەکەوێتە رۆژئاوای سلێمانی لەشوێنێکە کە سەیرانگای بە باخی بەختیاری ناسراوەو نزیک زانکۆی ئەمەریکی و زانکۆی سلێمانییە.

 

 



PM:06:54:27/11/2020