هاوڵاتییهك كه پیشهی مامۆستایه له قهزای رهواندزی سهر به پارێزگای ههولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو لێکۆڵنیەوەش لە هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەستیپێکردووە.
هیوا سەید سەلیم ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمتەكێشانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەم لە شارۆچكەی ڕەواندوز هاووڵاتی (ع، ح، ب) لەدایکبووی ١٩٨٦ كە پیشەی مامۆستایە لەڕێگەی چەکەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارەو لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەو بارەیەوە دەستیپێکردوە.