ئه‌مڕۆ موحسین فەخریزادە یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانى ئەتۆمی ئێران له نزیك ناوچه‌یه‌كى تارانى پایته‌خت کوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی موحسین فەخریزادە به‌ڕێوبه‌رى یه‌كه‌م و یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانى ئەتۆمی ئێران له نزیك ناوچه‌ى (ده‌ماوه‌ند) له تارانى پایته‌خت ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه کوژرا.
هەر بەپێی هەواڵی میدکان، بەرپرسانی ئێران ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە کوشتینی موحسین فەخریزادە، چونکە ئەو زانایە بۆ ئێران کەسێکی گرنگ بووە.
موحسین فەخری زادە، ساڵی ١٩٦١ لەدایک بووە و پڕۆفیسۆری زانستی فیزیا بووە لە زانکۆی ئیمام حوسێن لە تاران.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتیی خۆی لەکوشتنی ئەو زانایەی بواری ئەتۆمی ئێران رانەگەیاندووە.