ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەر بەڕەوتی سەدر روویدا، کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژرار و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە" گرژیی و ئاڵۆزییهكانی نێوان خۆپیشاندهران و لایەنگرانی سەربە رەوتی سەدر بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون".
وتەبێژی تەندروستی پارێزگەی زیقاريش دەڵێت" لەنێوان بریندارەكاندا حاڵێكی مەترسیدار هەیە و زۆربەیان بە گوللـە و بە چەقۆ برینداركراون".