بەهۆی بەفربارینی دوو رۆژی رابردووەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە، بۆتەهۆی ئەوەی رێگای چەندین شوێنی رۆژهەلآتی کوردستان لە نێوان شار و شارەدێ و گوندەکان بگیرێت و پشووی فەرمی ڕابگەیەنرێت.
میدیاکانی رۆژهەلآتی کوردستان و ئێران بڵاویان کردەوە کە بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە پشووی فەرمی لە پارێزگای سنە بۆ دوو رۆژ راگەیەندرا.
هەروەها رێگای سەدان گوند و شارەدێ و شارەکان بەهۆی بەفرەوە داخراوەو لە زۆربەیان کراوەتە پشووی فەرمی.
کەشناسی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەفربارین کە دوو رۆژە دەستی پێکردووە تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.