زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا
ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٩١ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣ هه‌زارو ٤٠٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٩١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٩٣٥ هه‌زارو ٧٩٩ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٧ هه‌زار و ٤٨٦ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ٦٤٨ هەزار و ٨٣١ كەسیش چاكبوونەتەوە".
PM:06:00:28/11/2020