لەسەر پرسی بەشودانی كچە تەمەن ١٣ ساڵانەکە داوایەک ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكرێت

بەشێک چالاکوانان و ڕێکخراوی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و داواکاری گشتی دەكەن، کە تێیدا داوادەکەن، ڕێگریبکرێت لەهاوسەرگیری کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە لەبەرامبەر قەرزدا ئەو کچە مارەکراوە.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن" پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵان بەناوی (مه‌هدی‌ ناصر ڕەسوڵ) کە پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کە تەمەنی ١٣ ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویه‌تیەوە".

 

ئەوەش هاتووە" داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە".

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە

 

بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بۆبەرێز:حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بەرێز:پەرلەمانی کوردستان
بۆ بەرێز:ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی ئافرەت و مافی منداڵ

 

پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مه‌هدی‌ ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویه‌تیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند منداڵێکە.

 

داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.

داوای ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان:
1ـ زێدان خەسرۆـ ڕۆژنامەنووس
2ـ ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا
3ـ جبار احمد شمس الدین ـ نوسەر
4ـ ڤان هەرکی ـ چالاکوانی مەدەنی
5ـ مێڤان هەرکی - ڕوژنامەنوسی سەربەخو
6ـ عومەر مەلا سابیر ـ چالاکوان
7ـ ڕێکخراوی هاودەنگ
8ـ هەورامان خالید ڕۆژنامەنووس
9ـ چیمەن امین فتاح ـ چالاکوان
10ـ کارۆخ سەید ڕزگار ـ چاودێری سیاسی
11ـ مەزهەر عەبدولجەبار ـ ڕۆژنامەنووس
12ـ شێواز مەسعوود موحەممەد ـ ڕۆژنامەنوس
13ـ بەختیار رەباتی بەڕێوبەری هەنگاو میدیا
14ـبەهار موونزیر بەڕیوبەری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO ) 
15ـ ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(PDO)
16ــ ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان Wola
17ـ شۆخان ئەحمەد ڕەشید پارێزەر 
18ـهێمن گۆپتەپەیی - ڕۆژنامەنوس
19ـچرۆ عمر / پەرستار
20ـنازە کویستانی چالاکی مە دەنی



PM:06:57:28/11/2020