بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان دەکات پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن، هەر کۆمپانیایەکیش نەیکات رووبەڕووی سازا دەبێتەوە.
لە ئاگاداریی نامەیەک کە رۆژی شەممە ٢٨ ی تشرینی دووەم دەرچووە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات بە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان کە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری هۆشداری دەدات، بە پێچەوانەوە رێوشوێن و رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیكاران و ئەو کۆمپانیایانەی کەمتەرخەم دەگرنە بەر و سزای تووندیان دەدەن.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "ھەڵمەت و بەدواداچوون بەردەوام دەبێ لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بۆ پەیوەست بوون بە بەکارھێنانی ستیکەر و چاودێریكردنی بازاڕ."
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئەوەش دەخاتەروو "ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانیش بە گرنگ دەزانین بۆ رێنماییەكانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان، یٔەمەش لە پێناوی دەستبەرکردنی باشترین جۆری دەرمان لە رووی كوالێتی و كاریگەری و سەلامەتییەوە بۆ ھاونیشتیمانیان".