بەریتانیا یەکەم وڵاتە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاردەهێنێت

بڕیارە بەریتانیا وەك یەکەم وڵات له‌ ٧ ی کانوونی یەکەمی  داھاتوو دەست بە بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بکات.

 

 
رۆژنامەی "فاینەنشیاڵ تایمز"ی بەریتانی لە زاری بەرپرسێکی حکومەتی بەرتیانیاوە رایگەیاندووە " ٧ ی مانگی داھاتوو بەریتانیا وەك یەکەم وڵات لە جیھان دەست بە بەکارھێنانی پێکوتەی دژی کۆرۆنا بکات'.

 

 
لە درێژەی لێدوانەکەی ئەو بەرپرسەدا رایگەیاندووە" لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ڤاکسینەکە کە لەلایەن ھەردوو کۆمپانیا فایزەر و بایۆنتیکەوە دروستکراوە، دەگاتە دەستیان و ٧ ی مانگی داھاتوو، واتە دوای نۆ رۆژی دیکە دەست بە بەکارھێنانی دەکرێت".

 

 
ئەو وڵاتە ٩٠ ملیۆن ڤاکسینی کڕێوە و بەکارھێنانیشی لەلایەن دامەزراوەی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاوە رێگەی پێدراوە و تا ئێستا له‌ ٩٥%ی کاریگەری ئه‌و ڤاكسینه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.




AM:12:27:29/11/2020