بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٨ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤٥ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.