گۆرانی بێژی کورد و یەکێک لە ئەستێرەکانی خوولی پێشووی بەرنامەی عەرەب ئایدڵ لە رێگای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکەوە سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.
پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
پەرواز حسێن ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی گیان لەدەستدانی باوکی هاوسەرەکەی، گۆران ساڵح کە ئەویش هونەرمەندە لە چالاکی هونەریدا کەمتر دەردەکەوێت و چالاکییەکانی وەک جاران بەرچاو نییە.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.
پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکێی بەرنامەی عەرەب ئایدڵ وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.