وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەبەكارهێنانی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارەوە دەركرد.
لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 1976 لە 18ی10ی2020، بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتەکانی (15%ی شارەوانی، 15%ی گەشتوگوزار و 17%ی ئاو).
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە" رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت".