ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەدوای کەرەنتینەوە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٥ هەزار ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن بە نایاسایی هێنراوەتە هەرێمی کوردستانەوە".
ئاشنا عەبدوڵا ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگهیاندووه" لەدوای کەرەنتینەوە لە هەرێمی کوردستان جۆرێکی دیکە لە قاچاخی لە سنورەکان سەریهەڵداوە، ئەویش هێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلە بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی".
ڕاشیگەیاندووە" ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ئەو چەند مانگەدا هێندراونەتە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٥ هەزار ئۆتۆمبێلە و لە جۆری مارسیدس،بی ئێم، شۆفرلێت، لێگزز، تیۆتا، یەو مۆدێلیان لە ٢٠١٤ بۆ خوارەوەیە".
باسی لهوهشكردووه، گرفتەکە تەنها هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە نیە بە قاچاخ، بەڵکو مەترسیەکە شەرعیەتدانە بەم قاچاخیە ئەوەش لەکاتێکدا دەبێت ئەمانە ژمارەیا پێبدرێت، ئەگەر ئەم ئۆتۆمبێلانە ژمارەیان پێبدرێت نەک تەنها شەرعیەت دەدرێت بە قاچاخی سنورەکان بەڵکو وەزارەتی ناوخۆ ئیهانەی بڕیارەکانی خۆی دەکات، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلانە بەدەر لە ڕێنماییەکانیان هێندراون و لەپێناو کەسانێکی باڵادەستی حیزبی زەرەر لە هاوڵاتیانی خاوەن ئۆتۆمبێل دەدرێت.