ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیهانی دادەبەزێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٧ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٤٨ دۆلار و ٢٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤٤ دۆلار و ٨٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٤٥ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی رێکخراوی ئۆپێکەوە هەیە کە پێدەچێت بڕیار لەسەر زیادکردنی فرۆشتنی نەوت بدات.