شاندى دانوستانکارى هەرێم لەسەر پرسی مووچە دەچێتە پەرلەمان

کەمێک پێش ئێستا بەزۆرینەى دەنگى پەرلەمانتارانى کوردستان بڕیاردرا، شاندى باڵاى دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بۆ قسەکردن لەسەر پرسی مووچە بانگێشتى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان بکرێت. 

 

 هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" بە زۆرینەی دەنگ دانیشتنێكی تایبەت بە پرسی مووچە بە ئامادەبوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ قسەکردن لەسەر پرسی مووچە و دواکەوتنی ئەنجام دەدەین". 

 

دواى ئەوەى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆچى گەنجان و دوو پڕۆژە یاساى دیکە، بەڵام لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ ماوەیەک کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگیرا، باس لەوە کرا رۆژی چوار شەممە کۆبوونەوە لەسەر بابەتی دواکەوتنی موچە سازبکرێت. 



PM:02:23:30/11/2020