لە ئێران زۆرترین ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٧١ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣ هه‌زارو ٣٢١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٧١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

 

وتیشی" تا ئێستا ٩٦٢ هه‌زارو ٧٠ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٨ هه‌زار و ٢٤٦ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ٦٦٨ هەزارو ١٥١ كەسیش چاكبوونەتەوە". 



PM:04:06:30/11/2020