پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەکەیەوە لە هەولێر رایگەیاند" ناکرێت یەکێتی و گۆڕان پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن و پێیەکیشیان لە حکومەت بێت" جەختیش دەکاتەوە" مانەوە بەو جۆرە کارێکی قورسە".
چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیکوردستان تیڤی، کاکەمین نەجا ر لەبارەی ئاڵۆوزی و دەنگەدەنگی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە وتی "دۆخەکە بەم هات و هاوارەی ناو پەرلەمان چارەسەر نابێت، دەبێت پێکەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرین".
ئەو بەرپرسەی پارتی ئەو وتەیە دووپاتکردەوە کە هەمیشە بە گۆران و یەکێتی دەوترێت" نابێت لەلایەک ئۆپۆزسیۆن بیت لەلایەن لە حکومەتدا بیت ".
ئەو بەرپرسەی پارتی دەپرسێت "ئێوە لەبەرەی گەلن ئەی ئێمە لەبەرەی کێن، زۆرینەی کورسییەکان هی ئەمەیە کەخەڵک دەنگی پێداوین، ناکرێت تۆ لایەن ئۆپۆزسیۆن بیت و لەلایەک لەگەڵمان بیت ئەوە کارێکی زەحمەتە".
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاڵوزیەکی زۆر لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیستەکانی ئۆپۆزسیۆن و چەند ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان و یەکێتی دروستبوو.