سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایەگەیاند " دانیشتنی ژماره ١٢ ی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستان کە بڕیاربوو کاتژمێر ١٢ ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٢ تشرینی دووەم بەڕێوهبچێت، دواخرا".
مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، بە به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانی راگه‌یاندووە: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوی ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكاری هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایی".
سكرتێری په‌رله‌مان هیچ ئاماژه‌یه‌كی به کاتی نوێی دیاریکراو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان، لەسەر دۆخی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.