شەڕڤانانی یەبەشە لە ناو شەنگال کشانەوە



یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) کە بەرێکخراوێکی نزیکی پەکەکە ناسراوە، دەستیانکرد بە کشانەوە و رادەستکردنی بارەگاکیان لەشنگال بە هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد. 
  


حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال  رایگەیاندووە کە پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی یەبەشە و حەشدی شەعبی لەناو سەنتەری شنگال دەستیپێکردووە و حەشدی شەعبی لەشارەکە بارەگاکانی رادەستکردووە.  


  


ئەو کە بەماڵپەڕی " ناس " کوردی راگەیاندووە، دەڵێت "هەروەها هێزەکانی یەبەشە ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە کشانەوە و زۆربەی بارەگاکیان رادەستکردووە، جگە لە بارەگای ئاسایشی ئێزیدخان کە لەدانوستاندان بۆ ئەوەی ئەوەش رادەست بکەن".  


  


حه‌یده‌ر شه‌شۆ باسی لەوەشکرد، قۆناغی یەکەم تەنها بۆ نەهێشتنی هێزە جیاجیاکانە لەناو شنگال، قۆناغی داهاتوو بۆ ناحیە و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی سەنتەری شنگالە کە لەداهاتودا دەستپێدەکات و تەنها هێزی فەرمی عێراق دەمێنێتەوە.  


  


مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، بەغدا و هەولێر ڕێککەوتنێکیان بۆ بەڕێوەبردنی شنگال واژۆکرد، یەکێک لەبەندەکانی ڕێککەوتنەکە دورخستنەوەی هێزی چەکداری ناحکومی بوو لەو ناوچەیە، لەم رێککەوتنە بەشداری بە یەبەشە نەکرا کە هێزێکی چەکداری ئێزیدی نزیک پەکەکە یە.
 


PM:12:28:01/12/2020