دواین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" حکومەتی هەرێم بەمزوانە سەبارەت بە موچە کۆدەبێتەوە و بڕیاری گونجاو لەوبارەیەوە دەدات".

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم نزیکانە کۆبوونەوە لەبارەی مووچە دەکات و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدات و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرکاتێک بە گونجاوی زانی سەردانی بەغدا دەکات".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق ئێمە پێشوتر رێککەوتمان کردوە و بەگوێرەی بەشەبودجەی خەڵكی هەرێمی کوردستان، داوای حەقی خەڵکی کوردستانمان کردوە کەرێژەی ١٧%یە. 



PM:06:18:01/12/2020