نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

ئەوەش هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەدییەکانى قۆناناغەکە و داهاتوو کردەوە.

PM:07:36:01/12/2020