ئەمەریکا دیبلۆماسییەکانی لە بەغدا دەکشێنێتەوە

ئەمەریکا نیوەی کارمەندە دیبلۆماسییەکانی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکشێنێتەوە.

 

میدیاکانی ئەمەریکا لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویان کردەوە کە ئیدارەی ئەمەریکی بڕیاری دەرکردووە بە کشانەوەی نیوەی دیبلۆماتە بیانییەکانی لە بەغدای پایتەخت.

 

تا ئێستا هەر ئەوەندە ئاشکرا کراوە، ئاماژە بۆ شوێنێ گواستنەوەی ئەو دیبلۆماتانە نەکراوە کە بۆ هەولێر دەگوازرێنەوە، یان بۆ شوێنێکی تر لە دەرەوەی عێراق.

 

ناوەڕاستی ئەم مانگە تشرینی دووەم میدیا ئەمەریکییەکان کۆبوونەوەیەکی ترامپیان ئاشکرا کرد کە لەگەڵ جێگر و وەزیری دەرەوەو فەرماندە سەربازییەکاندا سازیکردبوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وەشاندانی گورزی سەربازیەوە دژی ئێران، بەلآم زۆرێک لە کۆبوونەوەکە ئامۆژگاری ترامپیان کردبوو کە ئەو کارە نەکات چونکە شەڕەکە بەرفروان دەبێت.

 

هاوکات ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە یادی کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس بە بۆردومانی ئەمەریکا لە بەغدا کە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بوو، نزیکبۆتەوە.

 



PM:11:33:02/12/2020