ڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات

ئەستێرەی گۆرانی  و نواندنی عەرەبی، هەیفا وەهبی لە دەرکەوتنێکی نوێیدا بەدەم گۆرانییەوە سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات.

 

 
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سامەیەکی وروژێنەر دەکات کە ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 


هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 




ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 
 


لەم ماوەیەی دوایشدا بەڕێوەبەری کارەکەی وتی ژیانی هاوسەریمان پێکهێناوە، بەڵام هەیفا حەشای لێکردو کێشەکە چووە دادگاو ئێستا بەڕێوەبەرە کۆنەکەی لە زیندانە.

 


AM:12:41:03/12/2020