لوقمان غه‌فوور
رۆژی 10ی شوباتی 2020 گروپێك له كارمه‌ندانی پزیشكی هێڵه‌كانی پێشه‌وه له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، كه به‌روویه‌كی ماندووه‌وه وه‌ستاون له‌به‌رده‌م شاشه‌یه‌كی زه‌به‌لاح-دا. له سه‌ر رووی شاشه‌كه‌شه‌وه پیاوێكی به‌هێزی بیرۆكرات ده‌ركه‌وت كه سه‌لامی بۆ كارمه‌نده‌كان كرد، ئه‌و پیاوه شی چین بینگ - سه‌رۆكی چین بوو.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وۆهان بێئه‌وه‌ی ئاگایان له‌خۆیان بێت رووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌ك بوونه‌ته‌وه كه تا ئه‌و ساته‌ش هێشتا ناوه‌كه‌ی لای جیهان نامۆ بوو.
سه‌رۆكی چین له‌و رۆژه‌دا له ژووره‌كه‌ی خۆیه‌وه كه 1200 كیلۆمه‌تر له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه دوور بوو پرسه‌ی نارد بۆ كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا، بێئه‌وه‌ی ئاماژه به مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كه بكات.
هه‌مان رۆژ 10ی شوبات ده‌سه‌ڵاتدارانی چین 2478 كه‌یسی نوێ-ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان راگه‌یاند كه تێكڕا كه‌یسه‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس له جیهان گه‌یشته 40 هه‌زار، كه 400 كه‌یسی له ده‌ره‌وه‌ی چین بوو.
ئه‌مڕۆ 2ی كانوونی یه‌كه‌م ساڵێكه كۆرۆنا ڤایرۆس له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناوخۆی كه‌رتی هێبی له نێو ره‌فه نهێنییه‌كانیاندا پاراستوویانه ژماره‌ی تووشبووان له 10ی شوبات 5918 حاڵه‌ت بووه به‌مه‌ش ده‌ره‌كه‌وێت له‌و رۆژه‌دا ژماره‌ی راسته‌قینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی راگه‌یه‌ندراو بووه.
حكومه‌تی چین به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپای ره‌تكرده‌وه كه ره‌خنه‌ی رووبه‌ڕوو ده‌كرایه‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له‌ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 تا نیسانی 2020 سیستمی چاودێری ته‌ندروستی رون و ئاشكرا نه‌بووه و بیرۆكراتیانه مامه‌ڵه‌ی كردووه تا په‌تاكه گه‌یشتۆته حاڵه‌تی مۆڵه‌قه.
بانشونگ هوانگ، گه‌وره به‌رپرسی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چین به‌دوورودرێژی له‌سه‌ر ته‌ندروستی چین قسه‌ده‌كات و ده‌نوسێت: "زۆر به ئاشكرا دیاره هه‌ڵه‌مان كرد، نه‌ك ته‌نیا هه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی بیرۆكراتیانه كه مامه‌ڵه‌ی سیاسی پاڵی پێوه‌ناین ئه‌م ره‌فتاره بكه‌ین له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه، به‌م هه‌ڵه‌یه جیهان باجه‌كه‌ی دا".
به‌پێی لانسیت میدكل سه‌ره‌تا چین وه‌ك ئه‌تفلۆنزای وه‌رزی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه كردووه.
چین ئه‌و ژمارانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه‌دا تۆماركراون كه له 117 لاپه‌ڕه‌ی به‌ڵگه‌نامه دزه‌پێكراوه له‌سه‌نته‌ری كه‌رتی هێبی بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن.
سی ئێن ئێن هه‌واڵیداوه په‌یوه‌ندی بكات به وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین و لیژنه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت لیژنه‌ی ته‌ندروستی كه‌رتی هێبی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كردووه به‌ڵام هیچیان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
پسپۆرانی ته‌ندروستی پێیانوایه كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له ئاكامی فشاری ده‌وڵه‌تان دروستكراون كه له‌سه‌ره‌تاوه به توندی ئه‌كرایه سه‌ر چین بۆ هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌كانیش له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ته‌ندروستییه‌وه بووه له نێو سیستمی چاودێری ته‌ندروستی چین.
سی ئێن ئێن بۆ دڵنیایی راستی به‌ڵگه‌كان له رێگه‌ی 6 شاره‌زای ته‌ندروستی له چین راستییه‌كانی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه 80% ی خه‌ڵكی هێبی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و به‌شێكیان نه‌خۆشخانه‌كان نه‌یانتوانیوه بیگرنه خۆیان و له نێو ماڵه‌كانیان مردوون بێئه‌وه‌ی تۆماركرێن له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه. جگه له‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك ژماره‌یه‌كی زۆر له تووشبوان و مردووان شاردراونه‌ته‌وه. نمونه‌ی 7ی ئازار ده‌هێنرێته‌وه كه ژماره‌ی تووشبوان 2986 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه به‌ڵام له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كاندا 3456 كه‌س تۆماركراوه. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا 2765 كه‌س مردووه له ناو به‌ڵگه‌كاندایه، به‌ڵام 647 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه.
یاخود له رۆژی 17ی شوبات، ده‌سه‌ڵاتدارانی هێبی 96 حاڵه‌تی مردنیان راگه‌یاندووه كه‌چی له به‌ڵگه‌نامه‌كان 196 كه‌س تۆماركراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه 10ی شوبات 6 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له هۆهان مردوون كه‌چی رانه‌گه‌یه‌نراوه.
دوای ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ملكه‌چی ئه‌و راستییه نابن كه شاردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی زیانی گه‌وره‌ی له جیهاندا.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌كۆتایی مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 2ی كانوونی یه‌كه‌م كه ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه، 64 ملیۆن و 629 هه‌زار و 838 كه‌س له‌جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و یه‌ك ملیۆن و 496 هه‌زار و 568 كه‌سیش مردوون.