خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد شاناز زاهیر پاشماوەیەک لە دەرنەکەوتنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرلەنوێ دەرکەوتەوە و نوێترین بەرهەمی بەناوی (فڕین) بڵاوکردەوە.
شاناز زاهیر لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی نەوید زەردی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (فڕین) بڵاوکردەوە، یەکەمین بەرهەمیەتی لە دوای ماوەیەک دورکەوتنەوەی لە کاری هونەری.
شاناز لەبارەی بەرهەمەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە، گۆرانیەکە لە تێکستی رەنج سەنگاویە، نەوید ئاوازەکەی بۆ داناوە، ئەفشین شوکری کاری دابەشکردنی بۆ کردوە، مەجید کازمی کاری میکس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە.
لەبارەی کلیپەکەشییەوە وتی" ئەو کلیپە لە ناخی دڵەوە بۆ ئێوە دروستکراوە بەشانازیەوە پێشکەشی ئێوەی گوێگرانی شیرین و خۆشەویستی کوردستانی دەکەم، هیوادارم کلیپی فڕین کە یەکەم بەرهەمی ئەم ئەلبومەیە چێژبەخش بێت بۆتان و لەئاست چاوەڕوانیتان بێت".
شاناز زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت.لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەست بە یەکەمین کارەکانی دەکات. یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیەکی زۆری لێکرا،لە ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لە ھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.
لەچەندین سرودی نیشتمانی بەشداریووەو وەک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبەشی چەند ھونەرمەندێک وەک (پەیوەند جاف، عەبدول قەھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھەروەھا سرودی سەربەخۆبوون پەیامێکی گرنگ بوو بانگەوازی بۆ یەک. ڕێزی ناو گەل و سەربەخۆبوونی کوردستان ھەروەھا سرودی نۆێبوونەوەو سرودی (ھەماوەند) ئەمانە ھەمووی.