هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی هەموو دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەیان ئازاد کرد

‌فۆتۆ: شوان محەمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٤ ی کانوونی یەکەم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوا ژمارەی ئەو دەستگیرکراوانەی خۆپیشاندانەکەی سلێمانیان ئازاد کرد کە شەو و رۆژێک دەستگیرکرابوون.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو دەستگیرکراوانە کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد کران، ژمارەیان ١٦ دەستگیرکراو بوون، زۆربەشیان لە بەندیخانەی کانی گۆمە دەستگیرکرابوون.

 

شەوی رابردوو پێنج شەممە لە کۆی ئەو ٤٣ دەستگیرکراوە، ٢٠ دەستگیرکراویان ئازاد کران، پاشنیوەرۆی ئەمرۆش ٦ دەستگیرکراوی تریان ئازاد کرا، ئەم ئێوارەیەش ١٧ دەستگیرکراوی تریان ئازاد کران.

 

رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و چین و توێژێکی فراوانی خەڵکی سلێمانی لەسەر دواکەوتنی مووچە دوو رۆژ لەسەر یەک خۆپیشاندانیان سازکرد، رۆژی پێج شەممە لە دووەم رۆژدا هێزێکی ئەمنی زۆر بە نێو شار و شوێنە گشتییەکاندا بڵاوکرانەوە، هەروەها لەرێگای بۆمبی غازی و رشتنی گازی فرمێسک رێژەوە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و رێگایان لێگرتن بچنە مەیدانی سەرای سلێمانی، هەر لەو رۆژەدا ٤٣ چالاکوان دەستگیرکران.  

 



PM:08:11:04/12/2020