ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی دەربەندیخان بەرامبەر دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خراپی دۆخی ئابوری خۆپیشاندانیان کردوو ئاگری لەسەر رێگایەکی گشتی کردەوە.
خۆپیشاندانی ئەم ئێوارەیەی دەربەندیخان هاوکات بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بوو، خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی نێوان گەرمیان - سلێمانیان داخست.
ئەم خۆپیشاندانە دوای خۆپیشاندانی دوو رۆژەی سلێمانی و دوێنێ شەوی وارماوا دێت کە لە سلێمانی دووەم رۆژی خۆپیشاندانەکە بارگرژی زۆر لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو، هێزە ئەمنییەکانیش ٤٣ مامۆستاو چالاکوانیان دەستگیرکرد، دواتر بە چەند وەجبەیەکی ئازادیان کردن.