زیدان:" دەزانم لە کوێم و شوێنەکەم کوێیە"



زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەشداری پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری سڤیلیا کردوو رایگەیاند کە ئەو گرنگی شوێنەکەی خۆی دەزانێت.
ئەمڕۆ یانەی شاهانە کە ماوەیەکە دۆخی خراپە، لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سڤیلیاو یاریەکە لە کاتژمێر ٦:١٥ خولەک بەڕێوە دەچێت.
زیدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە وتی:" دۆخی خۆمان دەزانین، دەمانەوێت  رکابەری بکەین، ئەم یاریەش دەرفەتە بۆ گۆڕینی دۆخەکە، باوەڕیشم بە یاریزانەکان هەیە ئەم ساتە تێپەڕێنن.
هەروەها هەمووانی دڵنیا کردەوە کە ئیدارەی یانەکە پشتگیری دەکەن،بۆیە پێویستە یەکگرتوو بین و حەزیشمان لەم جۆرە یاریانە هەیە.
لە کۆتایدا وتی: دەزانین چۆن خۆمان رزگار دەکەین، دەبێت گۆڵ بکەین و گۆڵیش دروست بکەین، ئەم یاریە دەرفەتە بۆ ئەوەی خۆمان رزگار بکەین.

یاریەکە لە هەفتەی ١٢ی خولەکەیە لە کاتژمێر ٦:١٥ خولەک بەڕێوە دەچێت، لە ناو یاریگای سڤییا کە رامۆن سانچێز پیزخوانە.

AM:11:46:05/12/2020