دەستەکانی سلێمانی دوا یاری دەکەن
تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی دواین یاریی خۆی لە گردبونەوەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقدا ئەنجامدەدات و روبەڕوی یانەی کەربەلا دەبێتەوە.
یارییەکە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی دکتۆر لەتیف لە چوارباخ بەڕێوەدەچێت.
یانەی سلێمانی تائێستا چوار یاریی ئەنجامداوەو خاوەنی دوو بردنەوەو دوو دۆڕاندنە.
PM:12:16:05/12/2020