وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە بارەی ئیسرائیلەوە روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حوکمەتی هەرێم لە بارەی بوونی هاوڵاتی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات.

 

 
لەو روونکردنەوەیەدا. د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت " لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئیمارات، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) ". 

 


لە درێژەی روونکردنەوەکەدا، د. جوتیار عادل دەڵێت " بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش رامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە".

 


رۆژ بەرۆژ بارگرژی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە هەڵکشاندایە بەتایبەتی دوای کووشتنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێرانی و تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە کووشتنی ئەو زانایە.

 


PM:01:07:05/12/2020