ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و موچەخۆران دژی دواکەوتن و لێبڕینی موچە لە شارەکانی قەڵادزێ و رانیە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکێکی بەرفراوانی شاری رانییە و قەڵادزێ دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاری دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هەربەپێی زانیارییەکان، لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و کاسبکاران و مامۆستایان چین و توێژەکانی دیکە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ڕشتنی کازی فرمێسک ڕێژ هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران بەمەبەستی بڵاوە پێکردنیان.
هاوکات لەنێو ئەو گەنجانەدا تا ئێستا حەوت بۆ دە كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراون.